هه‌فته‌ی داهاتوو دانووستانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌ست پێده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: هه‌فته‌ی داهاتوو دانووستانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان له‌باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیواز فایق به هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی ڕاگه‌یاندوووه: یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێ‌بکات.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان پشکی یه‌کێتی وه‌ک براوه‌ی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه و گوتیشی: ده‌بێ له‌گه‌ڵ یه‌کێتی وه‌کوو براوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و پۆسته ته‌عامول بکرێت چوونکه پارتی دیموکراتی کوردستان پشکی خۆی واتا پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران