پارێزگای به‌سره داوای پشک له کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارێزگای به‌سره له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پێدانی پشکی پارێزگاکه‌یان له کابینه‌ی نوێی عێراق ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فا غانم به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه: پارێزگای به‌سره له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش زیاتر له 2 هه‌زار شه‌هیدی له حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق پێشکه‌ش کردوووه و داوا له حیزبه سیاسییه‌کان ده‌کات که دادپه‌روه‌ری سه‌باره‌ت به‌و پارێزگایه ڕچاو بکه‌ن و ئیستیحقاقی ئه‌و پارێزگایه له کابینه‌ی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌به‌رچاو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شداری له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ‌دا بکات.
ناوبراو گوتیشی: حه‌شیمه‌تی پارێزگای به‌سره زیاتر له سێ ملیۆن که‌سه و چه‌ندین به‌نده‌ری هه‌یه و زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کات به‌ڵام بارودۆخه‌که‌ی خراپتر له دیکه‌ی پارێزگاکانی عێراقه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران