دەورییەی ھاوبەشی سوپای تورکیا و ئەمریکا لە منبج دەستیپێکرد
بەشی تورکیا- سوپای تورکیا و ئەمریکا لە چوارچێوەی نەخشە رێگای منبج دەستیان بە ئەنجامدانی چالاکیی ھاوبەش لە شارۆچکەکە کرد.
کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی ناوخۆ وەریگرتووە، سەربازانی تورکیا و ئەمریکا یەکەمین دەورییەی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
سەربازانی تورکیا و ئەمریکا کارەکانیان لە دەوروپشتی ناوچەی ساجو لە نێوان ھێڵی بەرەی منبج و ناوچەی قەڵغانی فوڕات ئەنجام دەدەن.
وەزیری بەرگریی تورکیا، لەبارەی مەشق و راھێنانی ھاوبەشی ھێزەکانی ئەمریکا و تورکیا پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش گوتبووی: "لە ماوەیێکی کەمدا مەشقەکان کۆتایی پێ دێت".
ئەمریکا و تورکیا لە ٤ی حوزەیرانی رابردوو بەمەبەستی کشانەوەی یەپەگە لە رۆژئاوای رووباری فوڕات لە باکووری سووریا رێککەوتنێکیان ئەنجام دابوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران