ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەسەر پرسی منبج ئەنجام دا.
کوردپرێس: بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە بەشی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا، پرسە ھاوبەشەکان و رووداوەکانی پەیوەندیدار بە سووریا، لەناویاندا پرسی منبج و ئیدلب تاوتوێ کرا.
ئەردۆغان و ترەمپ جەختیان لەوە کردەوە کە لە نزیکەوە لەبارەی پرسە ھاوبەشەکانی نێوان دوو لایەن و یان پرسە ناوچەییەکان لە پەیوەندی دادەبن.
ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و ترەمپ، پێداگریان لەسەر پرسی ھاویشتنی ھەنگاوی پێویست لەمەڕ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا کردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران