وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا: تورکیا ڕێککه‌وتنی ئیدلبى جێبه‌جێ نه‌كردوووه
به‌شی سووریا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند که تورکیا پابه‌ند نه‌بوووه به ڕێککه‌وتنه‌که‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووسیادا سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی دابڕاو له شه‌ڕ له باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای هه‌واڵی سووریا (سانا) له زاری وه‌لید موعه‌لیم بڵاوی کرده‌وه که هێشتا تیرۆریسته‌کان به چه‌که قورسه‌کانیانه‌وه له‌م ناوچه‌یه‌دا ماون و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یێکه بۆ ئه‌وه‌ی که تورکیا ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی نییه پابه‌ند بێت به ڕێککه‌وتنه‌که‌وه و هێشتا ئیدلب له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆردایه که تورکیا و ڕۆژئاوا پشتیوانی‌یان لێده‌که‌ن.
شایانی باسه؛ ڕێککه‌وتنی ئیدلب له نێوان ڕووسیا و تورکیادا له مانگی ئه‌یلوولدا واژۆ کرا و بوووه هۆی ئه‌وه‌ی هێرشه به‌رفراوانه‌که‌ی حکوومه‌تی سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌نجام نه‌درێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران