داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌ی خانه‌قین وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گرووپی تیرۆریستی داعش له پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خانه‌قینی وه‌ئه‌ستۆ گرت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 30ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو زیاره‌تکارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن له شاری خانه‌قینی کرده ئامانج.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ئاشكرای كردوووه: "داعش له ڕێگه‌ی پێگه‌ی "اعماق"ه‌وه به‌رپرسیارێتیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌ی نزیک مهزارگهیێک له شاری خانه‌قین له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق ڕاگه‌یاندوووه."
ڕوونیش کراوه‌ته‌وه که به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌وه كه زیاره‌تكارانی شیعه‌ی كردوووه‌ته ئامانج سێ كه‌س كوژراون و ژمارهیێكیش بریندار بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران