خبر 2018-10-28 12:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای رێگری کردن لە پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ بوودجەی گشتیی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2019 وەک پڕۆژە قانون لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ناردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "بەرپرسیارێتی رێگریی لە تێپەڕاندنی ماددەکانی ئەو پڕۆژە بوودجەیەی 2019 کە لەگەڵ بەرژەوەندییە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانن یەک ناگرنەوە.

ناوبراو دەڵێت: بەرپرسیارێتی رێگریی لە تێپەڕاندنی ماددەکانی ئەو پڕۆژە بوودجەیەی 2019 کە لەگەڵ بەرژەوەندییە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانن یەکناگرنەوە کەوتە ئەستۆی نوێنەرانمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، و ئەمەش بەرپرسیارێتیێکی گران و زەحمەتە لە چاو قۆناغی ڕەشنووسی بوودجەکە لە وەزارەتی دارایی، ئەگەر بابەتەکە بکەوێتە بەر نەشتەری زۆرینە و کەمینە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران، سەرەڕای ئەوەی بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجومەنی نوێنەران مافی ھەموار کردنی ژمارەی خشتە تەرخان کراوەکانی خەرجییەکانی بوودجەی نیە و بژاردەکەیان تەنھا ناردنەوەی پڕۆژە قانونەکەیە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.