نێچیرڤان بارزانی: قه‌ره‌بووى زيانلێكهوتوانی بازاڕی له‌نگه ده‌كرێته‌وه
بەشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانیی خۆی له سووتانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌رده‌بڕێت و هاوسۆزی خۆیشی ده‌گه‌یه‌نێته زیان لێكه‌وتووان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویەتی: "سووتانى بازاڕى له‌نگه له هه‌ولێر زۆر نيگه‌رانى كردم. هاوسۆزى زيانلێكهوتووانم".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەشڵێت: "ليژنهيێكى تايبه‌تی به‌دواداچوون بۆ زيانه‌كان و گرتنه‌به‌رى رێكارى پێويست بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌كات. دڵنيابن ئه‌وه‌ى له توانادا بێت قه‌ره‌بووى زيانلێكهوتوان ده‌كرێته‌وه".
کاتژمێر 3ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگری گرت و بەشێکی زۆری دوکانەکانی بەتەواوی سووتان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران