خبر 2018-10-25 15:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەیێک ناوچەی شەنگال لە لایەن حەشدی شەعبییەوە ڕادەستی هێزە کوردە ئێزدییەکان کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی گشتیی یەبەشە ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر گوندی تەل ئەزێریان ڕادەستی ئەنجومەنی خۆبەرێوبەری شەنگال و ئاسایشی ئێزدخان کرد، دوێنێش بە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سیبا شێخ خدریان ڕادەست کرد، ئەو ناوچانە بە هەوڵی هاوبەشی حەشدی شەعبی و شەڕڤانان ڕزگارکرابوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەردەشت شەنگالی بە ڕۆژنیوزی وت: بە بڕیاری ژووری چالاکییەکانی نەینەوا، ناوچەکانی باشووری شەنگال ڕادەستی هێزەکانی ئێمە و ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری شەنگال کراون، ئەو ناوچانە ڕادەستی ئێمە وەک هێزێکی فەرمی سەربە حکوومەتی عێراق کراون.

ناوبراو وتیشی: ئێستا گوندەکانی تەل ئزێزر و سیبا شێخ خدر ڕادەست کراون، لە کاتی فەرمانەکەدا بەرخۆدانی گەورە لە گوندی سیبا شێخ خدر ئەنجامدرا، شەهیدی زۆر درا بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی چەتەکانی داعشەوە.

باسی خۆشحاڵی خەڵک و شەڕڤانانیشی کرد و وتی: بە خوشحاڵی خەڵکی ئەو گوندانە و شەڕڤانان، هەستێکی نوێ بۆ ژیان گەڕاوەتەوە ناو خەڵک.

زردەشت شەنگالی ئەوەشی خستە روو: گوندی سیبا شێخ خدر بە بەشداری شەڕڤانانی یەبەشە ڕزگارکرابوو، لە ڕزگارکردنی ئەو گوندەدا شەڕڤانێک گیانی لەدەست داوە و شەش کەسی دیکەشمان برینداربوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.