ته‌رمى پاسه‌وانێكى سه‌دام له توركيا دۆزرايه‌وه
بەشی تورکیا- هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هه‌واڵى مردنى يهكێک له پاسه‌وانه‌كانى سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكى له سێدارهدراوى عێراقيان له ماڵه‌كه‌ى خۆى له ويلايه‌تى شانلى ئورفا بڵاو كرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويان كرده‌وه، كه‌سوكارى عه‌لى عه‌دنان جيرى شمائيل تهرمەکەيان له ماڵه‌كه‌ى خۆى له شانلى ئورفا دۆزيوه‌ته‌وه و پۆليسيان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانياریى ميدياى توركيا، تا ئێستا هۆكارى مردنى ئه‌و پاسه‌وانه‌ى سه‌دام نه‌زانراوه و لايه‌نه ئه‌منييه‌كان چاوه‌ڕوانى راپۆرتى توێكاریی پزيشكى داد ده‌كه‌ن.
دواى له سێداره‌دانى سه‌دام له 2006دا، ئه‌و پاسه‌وانه‌ى سه‌دام روويكردووه‌ته توركيا و داواى مافى مانه‌وه‌ى له‌و وڵاته كردووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران