وەزیری بەرگریی تورکیا:
چه‌كداره راديكاڵهكان له ناوچه‌ى له‌چه‌ک داماڵراوى ئيدلبی سووریا پاشه‌كشێيان كردووه
بەشی سووریا- وه‌زيرى به‌رگریى توركيا، خلوسى ئاكار، رايگه‌ياند: وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ڕووسيا پرسى ئيدلبى تاوتوێ كردووه و له‌گه‌ڵ ئهمهريكييهكانيش باسى له ده‌ورييه هاوبه‌شه‌كان كردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خلوسى ئاكار گوتىشی به‌شێكى زۆرى چه‌كداره راديكاڵهكان به چه‌كه قورسهكانيانهوه له ناوچه‌ى له‌چه‌ک داماڵراوى ئيدلب پاشه‌كشێيان كردووه و پێشێلكارييه‌كانى ئاگر به‌ست به رێژه‌ى له سه‌دا 90 كه‌ميان كردووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتى: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرىی رووسيا، سێرگى شويگۆ، له باره‌ى رێككه‌وتنى ئيدلب بيروڕامان ئاڵوگۆڕ كردووه.
خلوسی ئاکار روونيشي كرده‌وه کە دواى ته‌واو بوونى مه‌شقى هاوبه‌شى هێزه‌كانى توركيا و ئه‌مه‌ريكا، ده‌ورييه‌ى هاوبه‌شى ئه‌منى له ئيدلب ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران