خبر 2018-10-22 13:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمەریکا و تورکیا مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی لە مەنبج دەست پێدەکەن

بەشی سووریا- لە چەند رۆژی داهاتوو هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیا مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی لە باکووری سووریا دەست پێدەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی-ی رووسی، جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی سەربازیی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە: "راهێنان کردن بە سەربازەکان چەند رۆژێکی دیکە دەخایێنێت و دوای ئەوە دەستدەکەین بە مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی لەگەڵ تورکیا".

مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، واشنتن و ئەنقەرە لەسەر نەخشە رێگای مەنبج کە ئامانج لێی دوور خستنەوەی هێزەکانی هەسەدە بووە لە شاری مەنبج رێککەوتن لە کاتێکدا ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی هەسەدە لە ساڵی 2016 لە دەست داعش ئازاد کرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.