شەرڤانانی هەسەدە دەچنە ناو شاری سوسێ
بەشی سووریا- لەچوارچێوەی قۆناغی كۆتایی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە لە دژی چەكدارانی داعش شەرڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" دەچنە ناو شاری سوسێ.
کوردپرێس: بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا شەرێكی قورس لە نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و تیرۆریستانی داعش بەرێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری نزیک لە شەرڤانانی هەسەدە ئەمرۆ دووشەممە شەرڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات چوونەتە ناو شاری سوسێ و لە ئێستاشدا شەرێكی قوڕس لە نێوان شەرڤانان و چەكدارانی داعش بەرێوە دەچێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە كە هێزەكانی سووریای دیموكرات بەردەوامن لە پێشرەوی كردنیان لە دژی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران