ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
رۆژی سێشه‌ممه ورده‌كاریی پرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی ڕادەگەیێنین
بەشی تورکیا- ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگه‌یاند: "رۆژی سێشه‌ممه لێدوانێک له‌باره‌ی ورده‌كاریی پرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی ده‌ده‌م".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له لێدوانێكدا له شاری ئیسته‌نبوڵ هاتوون و گوتی: "رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له لێدوانێكدا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌مانی توركیا، هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و هه‌ڵوێستی خۆم له‌باره‌ی كه‌یسی خاشوقچی رۆژنامه‌نووسی سعوودی راده‌گه‌یێنم".
ئه‌ردوغان ده‌م به پرسیاره‌وه گوتی: "بۆچی 15 كه‌س هاتنه ئێره؟ ئه‌ی بۆچی 18 كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد؟ پێویسته هه‌موو ورده‌كارییه‌كان روون بكرێنه‌وه".
سه‌رۆک كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە له لێدوانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌یێكی جیاوازتر باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌م و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كه‌یسه باس ده‌كه‌م".
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران