خبر 2018-10-21 16:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا:

عەبدولمەهدی بەبێ ڕازی کردنی حیزبە سیاسییەکانی عێراق ناتوانێت کابینەی نوێ پێک بهێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە لایەن حیزبە سیاسییەکانی عێراقەوە گوشاری زۆری لەسەرە و بەبێ ڕازی بوونی حیزبە سیاسییەکان ناتوانێت کابینەی نوێ پێک بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد مەتلەبی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: پێدانی دەرفەت و ئازادیی تەواو لە لایەن حیزبە سیاسییەکانەوە بە عادل عەبدولمەهدی بۆ هەڵبژادرنی ئەندامانی کابینەکەی ڕاست نییە، بۆیەش پێک هێنانی کابینە تەنیا لە ڕێگای سیستەمی پشکبەندی و وەدەست هێنانی ڕەزایەتی حیزبە گەورەکانەوە ئیمکانی هەیە.

مەتەلەبی جەختی کردەوە لە ئێستادا پێش بینی کردنی هەوڵەکانی عەبدولمەهدی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئیمکانی نییە ئەوەش بە بۆنەی گوشاری حیزبە سیاسییەکان لەسەر ناوبراو بۆ وەدەستەوە گرتنی ژمارەیێک لە پۆستە وەزارەتییەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.