عێراق داوای په‌یکه‌رێکی سه‌دام حسێن له ئوردن ده‌کاته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ 21ی تشرینی یه‌که‌می 2018 رۆژنامه‌ی القبس-ی ئوردنی بڵاوی کرده‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق داوایان له ئوردن کردوه په‌یکه‌رێکی مسیی سه‌دام حسێن بگه‌ڕێننه‌وه بۆ عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که په‌یکه‌ره‌که له ساڵی 2003دا حکوومه‌تی ئوردنی ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه کاتێک هاووڵاتییێکی ئه‌مریکی ویستویه‌تی به قاچاخ له ڕێگه‌ی ئوردنه‌وه بیبات و بیفرۆشێت.
ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه که ئوردن به‌پێی سیستمی وڵاته‌که‌ی له‌دوای سێ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی په‌یکه‌ره‌که ده‌یتوانی بیفرۆشتایهتهوه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌که ئوردن په‌یکه‌ره‌که‌ی نه‌فرۆشتووه.
باسی له‌وه‌ش کردوه که زۆربه‌ی په‌یکه‌ر و تابلۆکانی سه‌دام له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراق له ساڵی 2003 دیارنه‌ماون و هه‌ندێکیشیان هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ناوی بردن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران