كۆسره‌ت ڕەسووڵ داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات به‌شداری حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم بكه‌ن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆسره‌ت ڕەسووڵ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه، رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای تێبینی و سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه دیموكراتییه له گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان پیرۆز ده‌كه‌م و سوپاسی خۆشمان ئاراسته‌ی تاک به‌تاكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه متمانه‌ی خۆیان به نوێنه‌ره‌كانی خۆیان به‌خشیه‌وه".
ناوبراو وتوشیه‌تی: "له‌دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان لاپه‌ڕه‌یێكی تازه هه‌ڵبده‌ینه‌وه، چوونكه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد گه‌وره‌تره له هه‌ر لایه‌نێک كه خۆی له قه‌زیه‌كه به گه‌وره‌تر بزانێ".
کۆسرەت ڕەسووڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه؛ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌ممان، ئه‌وه ده‌خوازێ كه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موومان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و به‌شداربین له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و كاركردنی زیاتر بۆ خزمه‌تی كوردستان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به هاوڵاتیانمان، ئه‌وه‌ش به به‌شداریی هه‌موومان و وه‌لانانی ململانێكانمان ده‌كرێت.
جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی به گرنگیشی زانیوه هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان بتوانن پێكه‌وه یه‌ک ده‌ست و به یه‌ک تیم به‌شداربن له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و سه‌ندنی ئه‌و ئیستحقاقانهی به‌ر گه‌لی كوردستان ده‌كه‌وێ له پێناو به‌شدارییێکی كاراتر له به‌غدا و به‌ده‌ست هێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستان.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران