بەرهەم ساڵح و ماکگۆرک جەخت لەسەر بەهێز کردنی پێوەندیی نێوان بەغدا واشنتن دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕ‌ۆ یه‌كشه‌ممه 21-10-2017 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمار عێراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیی كرد له برێت ماكگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و وه‌فدی هاوڕ‌ێی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆک كۆماری عێراق گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای خسته‌ڕوو، پێویستیی به‌هێز كردنی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه به تایبه‌تی له بواری ئابووریی و بازرگانیدا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
هه‌روه‌ها ماكگۆركیش نیازی وڵاته‌كه‌ی نوێ كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسۆی هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات.
دۆگلاس سلیمان باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌ی دیداره‌كه بوو.
سەرچاوە: بەغدا ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران