نوێنەرێکی یەکێتی: موستەحیلە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردۆتەوە کە موستەحیلە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێتەوە.
کوردپرێس:
بێستوون عادل لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن تەنها قسەی حیزبە دۆڕاوەکانە و ئەو بژاردەیە مومکین نییە جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: قەبارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکێتییشەوە چەندین جار تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردن و تەزویر و ساختەکاری داوە و ئەنجامی بەدواداچوونەکە تا چەند ڕۆژی داهاتوو ڕادەگەیێندرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران