فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆک بۆردومان ده‌كه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ئاقاری گونده‌كانی سه‌رگه‌لێ و سگێرێ، له ده‌ڤه‌ری نهێلێ بۆردومان ده‌كه‌ن، كه ته‌نها 4 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای ئامێدییه‌وه دوورن.
بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێكی گیانی له ئاكامی بۆردومانه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانی به ژینگه‌ی ئه‌و شوێنانه گه‌یاندووه.
ماوه‌یێكه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئەندامانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا، له گونده سنوورییه‌كانی هەرێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران