بارزانی و عەبادی جەخت لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق له به‌غدا، پێشوازیی له سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، له نووسینگه‌كه‌ى خۆى له به‌غدا، پێشوازی له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان، كرد.
له‌و دیداره‌دا، تاوتوێی دۆخى سیاسی و ئه‌منی و ئابووری وڵات كرا، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى هاریكارى نێوان هه‌ردووڵا، هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، یه‌كێكى دیكه بوو له ته‌وه‌ره‌كانى دیداره‌كه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر گفتوگۆ له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كراوە ڕایانگەیاندووە: "ده‌كرێت به ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران