شێرکۆ جه‌وده‌ت ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا ڕۆژانه زیاتر له 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆریییه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا ده‌كات به‌ڵام داهاته‌كه‌ی نادیاره.
له ئێستادا له بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخی به‌رمیلێک نه‌وت به تێكڕا 80 دۆلاره به‌ڵام حكوومه‌ت داهاتی مانگانه‌ی ئاشكرا نه‌كردوووه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێت: "داهاته‌كه‌ی زۆره به‌ڵام ئێمه نازانین به چه‌ند ده‌یفرۆشێت".
ناوبراو ئاشكرای ده‌كات که "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان 375 ملیار دینار له داهاتی نه‌وت ده‌داته وه‌زاره‌تی دارایی تا له‌گه‌ڵ 317 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا و داهاتی ناوخۆ بۆ مووچه خه‌رج بكرێت و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی‌تریش كه ده‌مێنێته‌وه دیار نییه چی لێده‌كرێت".
شێركۆ جه‌وده‌ت ڕاشیگه‌یاند: داوامان له حكوومه‌ت كردوووه ڕاپۆرتێكمان بداتێ سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونه‌كانی به‌رامبه‌ر به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و قه‌رزه‌كانی و شێوازی فرۆشتنی نه‌وت به‌ڵام وه‌ڵاممان ناداته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران