یان کۆبیش و شاسوار عه‌بدولواحید تاوتوێی ساخته‌کارییه‌کانی هه‌ڵبژاردنیان کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 شاندێکى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به سه‌رۆکایه‌تیی یان کۆبیش نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق سه‌ردانى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێیان کرد و له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جووڵانه‌وه‌که و چه‌ند ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى جووڵانه‌وه‌که‌دا کۆ بوووه‌وه.
وته‌بێژى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاماژه به‌وه ده‌کات که له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا باسی ئه‌وه‌یان کردوووه که چۆن له هه‌ڵبژاردندا هه‌ندێک له حیزبه‌کان ساختهکاریییان ئه‌نجام داوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى شێواندوووه.
وته‌بێژى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌شڵێت: له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا له‌گه‌ڵ نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان باسی ئه‌وه‌یان کردوووه به‌رده‌وام بوونى حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌کانیان وا له هاووڵاتییان ده‌کات بیر له ڕێگه‌یێکی دیکه بکه‌نه‌وه.
شایانی باسه؛ نه‌وه‌ی نوی 9 مانگه دروست بوووه و توانیویه‌تی له هه‌ر دوو په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێم پێگه‌ی خۆی هه‌بێت و کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تی دروست بکات.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران