یارمەتییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ڕووی دارایی و لۆجیستییه‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هاوكاریی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و له ئێستادا سێ فه‌وجی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه مه‌شقیان پێده‌كرێت.
ناوبراو وتیشی: "هه‌فته‌ی داهاتوو فه‌وجی چواره‌میش ده‌چێته مه‌شقه‌وه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی مه‌شقی فه‌ردیش له ئاستی خواره‌وه هه‌یه، بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستا و دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ر كردنی بۆمبی چێنراو".
قارەمان کەمال راشیگه‌یاند: ئێستا دوو خولی پێگه‌یاندنمان بۆ ده‌رچووانی كۆلێجی شارستانی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70 و 80 كردۆته‌وه، كه ماوه‌ی 9مانگ ده‌خایێنێت و دوای ته‌واوبوونی خوله‌كه ده‌بن به ئه‌فسه‌ر له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران