فڕۆکەکانی تورکیا دیسان هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەیێکی جەنگی تورکیا بەچڕی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری برادۆستی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان دەکات.
کوردپرێس:
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان لەو بارەیەوە رایگەیاند، بۆردومانەکە نزیک گوندی خەلیفانی و گەڵی رەش و خواکورکی گرتووەتەوە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان دەشڵێت، بەھۆی نزیکیی بۆردومانەکە لە ناوچە ئاوەدانەکان، ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست بووە.
فڕۆکەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام ناوچە سنوورییەکان بۆردوومان دەکەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران