دژە تیرۆر تۆڕێکی پارەدار کردنی داعشی دەستگیر کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای دژە تیرۆری کوردستان سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا دەستگیرکردنی تۆڕێکی پارەدار کردنی داعشی ڕاگەیاند.
کوردپرێس:
لە ڕاگەیەنراوەکەی دژە تیرۆردا ھاتووە: توانیومانە ئەمڕۆ ٢٠١٨/١٠/٩ له ئۆپه‌راسيۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌ره‌كى سه‌رچاوه‌ى دارايى رێكخراوى تيرۆريستيى داعش ده‌ستگير بكەین، كه له عێراق و سووريا كاريان ده‌كرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش ھاتووە: تيرۆريستان هه‌رگيز ناتوانن ئارامى و سه‌قامگيریى هه‌رێمى كوردستان بشێوێنن و هه‌موو جموجوڵێكى تيرۆريستان و ئه‌وانه‌يش كه هاوكاريان ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێرى ورددايه و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.
بەڵام ڕاگەیەنراوەکە ھیچ ئاماژەیێکی بە شوێنی دەستگیرکردنی ئەو تۆڕەی سەر بە داعش نەکردووە.
*لە میدیا کوردییەکانی هەرێم وەرگیراوە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران