خبر 2018-10-09 16:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵ نامەیێکی ھاوبەشیان ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی عێراق کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی ساختەکردنی رەگەزنامە و ناسنامەی عێراقی لەلایەن یەکێتی و پارتی بۆ دوایین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ھەرسێ فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی عێراق بە ھاوبەشیی نامەیێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو نامەیەدا بۆ قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق، ھەرسێ فراکسیۆنی گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵ دەنووسن: "ئێوە لە بابەتێکی ھەستیار ئاگادار دەکەینەوە، ئەویش ساختەکردنی دەیان ھەزار رەگەزنامە و ناسنامەی عێراقییە لە لایەن ھەردوو حزبی یەکێتی و پارتییەوە، کە لە تۆمارە فەرمییەکاندا تۆمار نەکراون و بێ پێشینەن".

ئەو سێ فراکسیۆنە ئاماژەیان بەمەترسیی ئەو ساختەکاریانە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کردووە کە چۆن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان یارییان بە ئەنجامەکانی دەنگ و ئیرادەی راستەقینەی خەڵکی کوردستان کردووە. ھەربۆیە، بەپێویستی دەزانن بەپەلە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بارەیەوە پێک بھێندرێت و ئامادەیی خۆیشیان دەربڕیوە لەو بارەیەوە ھاوکاریی حکومەتی عێراق بکەن.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.