سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته تورکیا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه کرد که محه‌مه‌د حه‌لبووسی گه‌یشتۆته تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له کۆنگره‌ی په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌ورووپا و ئاسیا بکات.
ئه‌و نووسینگه‌یه ئاشکراشی کردوووه كۆنگره‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌ورووپا و ئاسیا له ئه‌نتاڵیا به‌رێوه ده‌چێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق زنجیره‌یێک دیدار له‌گه‌ڵ هاوتاكانی به‌شداربوو له كۆنگره‌كه ئه‌نجام ده‌دات كه 41 وڵات به‌شدارن تێیدا.
هاوکات ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته ڕوو که گرنگترین باسه‌کان که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێ ده‌کرێن بریتین له "دۆسیه‌ی ئاو و پشكی ئاوی عێراق له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له بواری ئابووری و بازرگانی".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران