به‌رهه‌م ساڵح و باڵیۆزی میسر له عێراق کۆ بوونه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی میسر له عێراق کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح تۆکمه‌یی و قووڵ بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه مێژوویییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی دووپات کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غداد پێشوازیی كرد له عه‌لا مووسا باڵیۆزی كۆماری میسری عه‌ره‌بیی له عێراق.
له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که باڵیۆزی میسر پیرۆزبایی پێشكه‌ش كرد به سه‌رۆژک به‌رهه‌م ساڵح به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆک كۆماری و پیرۆزباییی عه‌بدولفه‌تاح سیسیی سه‌رۆكی میسری پێ گه‌یاند كه بانگهێشتی سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵحی كردوووه بۆ سه‌ردانی میسر.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک كۆمارى عێراق تۆكمه‌یی و قووڵیی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویییانه‌ی دووپات كرده‌وه كه هه‌ردوو وڵاتی برا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شی به گرنگ وه‌سف كرد له هه‌موو بواره‌كاندا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران