شاندێكى سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی سه‌ردانى سه‌رۆک كۆماریان كرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێرق له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی کرد له شاندێكى ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که بۆ پیرۆزبایی کردن سه‌ردانیان كردبوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018 شاندێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراقیان کرد و پشتیوانیی ته‌واوی بۆ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح ده‌ربڕی و داوای سه‌رکه‌وتنی بۆ کرد له خزمه‌ت کردنی گه‌لی عێراقدا.
د. به‌رهه‌م ساڵح له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باوهڕنهگۆڕی خۆی ده‌ربڕی که عێراقییه‌کان ده‌توانن هه‌موو کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن له ڕێگای دیالۆگ و په‌رۆشی بۆ به‌هێزکردنی هاریکاری و قووڵکردنه‌وه‌ی یه‌کڕیزی به ڕووی تیرۆردا.
سه‌رۆک كۆمار هه‌روه‌ها گیانی برایه‌تیشی دووپات کرده‌وه که هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق پێکه‌وه ده‌به‌ستێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران