هاوپه‌یمانیی نه‌سر: له حكوومه‌تی داهاتوودا عه‌بادی پۆستێكی باڵا وه‌رده‌گرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌دا شاكر په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی نه‌سر له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: سه‌ركرده سیاسییه عێراقییه‌كان بۆ زیاتر له جارێک دوو پۆستی سیادییان له حكوومه‌تی داهاتوودا بۆ عه‌بادی پێشنیار كردوووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌سر ئاماژه به‌وه ده‌کات: "ئه‌و دوو پۆسته‌ی که بۆ عه‌بادی پێشنیار کراوه بریتین له جێگری سه‌رۆک كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه له حكوومه‌تی نوێ، كه له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، كه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک كۆماری عیراق بۆ پێكهێنانی ڕایسپاردوووه."
نه‌دا شاكر سه‌باره‌ت به قبووڵ كردنی یه‌كێک له‌و دوو پۆسته له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وه بۆ خودی عه‌بادی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت له كاریی سیاسی به‌رده‌وام بێت یاخود نا."
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران