خبر 2018-10-08 05:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی نوێی هوداپار هەڵبژێردرا

بەشی تورکیا- هوداپار لە کۆنگرەی سێیەمی حیزبەکەی لە ئەنقەرە، سەرۆکێکی نوێی بۆ حیزبەکەی هەڵبژارد و شاندی پارتی و حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بانگهێشتی کۆنگرەکە کرابوون.

کوردپرێس:

لە کونگرەی سێهەمی حیزبی هوداپاردا ئیحساق ساخلەم، بە سەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا و هاوکات رایگەیاند، لە بەرنامەی پارتەکەی دا جێگەیێکی گرنگ بۆ پرسی کورد دانراوە، دەبێت لە تورکیا مافی بە کوردی خوێندن زامن بکرێت و هیچ کەسێک لەمەودا خێر بە ئێمە ناکات.

شاندی پارتی و حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆنگرەی سێیەمی هوداپار کرابوون لە ئەنقەرە.

پارتی دۆزی ئازاد بە هوداپار ناسراوە، شەش ساڵە لە تورکیا دامەزراوە و لە باکووری کوردستان خۆی وەک رکابەری هەدەپە دەناسێنێت، بەڵام تاوەکوو ئیستا لە پەرلەمانی تورکیادا نوێنەری نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.