ئەمریکا سیاسەتی سەرقاڵ کردنی لە مەنبج گرتۆتە پێش
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوا بەدوای کۆبوونەوەی کابینهی حکوومەتی تورکیا کە بە سەرۆکایەتیی سەرکۆماری وڵاتەکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراهیم کاڵن لە بارەگای سەرۆکایەتی کۆمار کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانی سازکرد و ڕایگەیاند: پێویسته نهخشهڕێگای منبج زووتر جێبهجێ بكرێت و تاكتیكی سهرقاڵ كردن، بووهته كێشهیێک كه گهوره بووه.
كاڵن جەختیشی لە بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنەکان کردەوە و گوتی: "تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبین لە ئاسایشی ناوچەکە لە بەرامبەر رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبین لە هەنگاونانی پێویست لە سووریا".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا زیادی کرد: مەسەلە تەنها وەدەرنانی یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی فورات نییە، پڕۆسەی پاش ئەوە چی دەبێت بۆ ئێمە بە تەواوی ڕوونە، ئێمە بۆ دابین کردنی ئاسایشی تورکیا هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ.
سەرچاوە: Haber7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران