مەسعوود بارزانی هیوای سەركەوتن بۆ عادل عەبدولمەهدی دەخوازێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهمڕۆ پێنجشەممە 4ی 10ی 2018، مەسعوود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵەوە كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پەیوەندییەدا مەسعوود بارزانی، ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەهدی خەباتگێڕێكی دێرین و دۆستی گەلی كوردستانە و دڵنیایی خۆیشی دەربڕی كە عادل عەبدولمەهدی هەمیشە بەرژەوەندیی عێراق و كوردستان لەبەرچاو دەگرێت و پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی تازەی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران