پوتین داوای كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له سووریا ده‌كات
بەشی سووریا- ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا دەڵێت: دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازییان له سووریا هه‌یه به ڕووسیاشه‌وه، هێزه‌كانیان له‌و وڵاته بكشێننه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پوتین له میانه‌ی دانیشتنی گشتی كۆڕبه‌ندی "هه‌فته‌ی وزه‌ی رووسیا"دا له مۆسكۆ گوتی: "پێویسته له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ كشاندنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه بیانییه‌كان له سووریا به ره‌زامه‌ندیی دیمه‌شق بكرێت، كه هێزه‌كانی ڕووسیاش له‌وه به‌ده‌ر نابن".
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت هێزه‌كانی له سووریا بمێننه‌وه، ده‌بێت ڕهزامهندییێكی نێوده‌وڵه‌تی یانیش داواكارییێكی دیمه‌شق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ده‌ست بهێنێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی پوتین دوای ته‌نیا سێ رۆژ له سێیه‌م ساڵیادی ده‌ست پێكردنی ئه‌ركی سه‌ربازیی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا دێت.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران