لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنی پەرلەمانی کوردستان 425 سکاڵا تۆمار کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: راگه‌یاندنى ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردن دیاری نه‌كراوه و له ئێستادا خه‌ریكى وردبینین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ندرێن محەمه‌د، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى تشرینى یه‌كه‌م له كۆنگرهیێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تاوه‌كوو ئیستا 425 سكاڵا تۆماكراوه دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ئه‌و سكاڵایانه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه ئنجا ده‌ست ده‌كه‌ن به بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى سكاڵا و ئه‌نجامى كۆتایى.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌موو ده‌نگه‌كان جیا كراونه‌ته‌وه له وێستگه‌كانى ده‌نگدان و له ئێستاشدا وردبینى بۆ ئه‌و فۆڕمانه ده‌كرێت كه له بنكه و وێستگه‌كانه‌وه هاتووه.
هەندەرێن محمەد ئاشكراشی كرد: كاتى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری نه‌كراوه و هیوادارین په‌له نه‌كرێت له ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان، به‌ڵكوو پێویسته ته‌ئیكد بكرێته‌وه له سەر وردبینى.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران