بڕيارده‌رى ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی:
هەر لیستێک نەچێتە پەرلەمان کورسییەکانی دەدرێتە لایەنەکانی دیکە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەم ئەنجامانەی ئێستا به‌شداری له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ناكەن، چوونكه وه‌ك ئەو ده‌ڵێت، ساختەکاری کراوە.
کوردپرێس:
به‌پێى ئه‌نجامه نافهرمييهكان و جياكردنهوهى لە 98%ی دەنگەکان، نه‌وه‌ى نوێ نزیکەی 120 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە هەشت کورسی پەرلەمانی کوردستان لە کۆی 111 کورسی.
له‌باره‌ى چاره‌نووسى كورسييه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ، ئيسماعيل خورماڵى، بڕيارده‌رى ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی دەڵێت، لە ئەگەری بایکۆتی هەر لیستێکدا دەنگەکانی ئەو لیستە وەلادەنرێ، جارێکی دیکە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان ئەنجام دەدرێن و کورسییەکان دەدرێنە لایەنەکانی دیکە.
ئيسماعيل خورماڵى گوتی "ئەگەری پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ نەچنە پەرلەمان و بەشدار نەبن، ئەوا دەنگەکانی ئەو قەوارەیە لادەبرێت و دووبارە کۆی دەنگەکان دابەش دەکرێنەوە بەسەر لایەنەکاندا، هەر لایەنێک بە رێژەی خۆی کورسیی بەردەکەوێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران