دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بڕیاری دا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه ئیاس ساموک وته‌بێژى دادگاى باڵاى فیدراڵى له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردۆته‌وه دادگاى باڵای فیدراڵى كۆبوونه‌وه‌ى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تیى میدحه‌ت مه‌حموود و سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كان له‌سه‌ر سكاڵاى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌سه‌ر وه‌زیرى سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام داوه.
له دانیشتنه‌كه‌دا بریكارى هه‌ردوولا و بریكارانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى دارایى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به دیار كردنى سێ شاره‌زا له سه‌ندیكاى ئابووریناسانى عێراقى و سه‌ندیكاى جیۆلۆجیناسى و كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌ندازیارانى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى هونه‌رىی خۆیان له‌سه‌ر لایه‌نه هونه‌رییه‌كانى كه‌یسه‌كه ئاماده بكه‌ن.
وته‌بێژى دادگاى باڵاى فیدراڵى ته‌ئكیدیشی كردۆته‌وه، ئه‌و شاره‌زایانه له رۆژى 9-10-2018 سوێندى یاسایى ده‌خۆن و دانیشتنى داهاتوو رۆژى 6-11-20108 ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كاتێک بۆ ئه‌و شاره‌زایانه دیارى بكرێت، كه تێیدا راپۆرتى خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران