کۆمپانیای دانه‌غاز زیاتر له 59 ملیۆن دۆلارىتر له هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانه‌غاز له به‌یاننامه‌یێكدا له پێگه‌ى فه‌رمیی خۆی بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که "بهشێكیتر پاره‌ى كاشمان له هه‌رێمى كوردستانى وه‌رگرتوووه كه بڕه‌كه‌ى 59 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره و به‌وه‌ش كۆى پاره‌ى وه‌رگیراو تا ئێستا 119 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاره".
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوووه که هیچ دواكهوتنێک له شایستهدارایییهكاندا بوونى نییه و به شێوه‌یێكى ڕێكخراو سه‌رجه‌م ئه‌و شایستهدارایییانه وه‌رده‌گرن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى دانه‌غاز بڵاوی كردۆته‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له چوارچێوه‌ى ئه‌و دهستكهوتهدایه كه ئیئتلافى پێرل پترۆڵیۆم به‌ده‌ستى هێناوه كه دانه‌غاز خاوه‌نى %35ی پشكه‌كانى ئه‌و ئیئتلافهیه و 35%ی بۆ كۆمپانیاى نه‌وتى هیلاله و چه‌ند كۆمپانیایێكىتریش هه‌ریه‌کیان 10%ی پشكه‌كانیان هه‌یه، بڕى ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ش كه له‌لاى هه‌رێمى كوردستان 400 ملیۆن دۆلاره و به‌پێى ڕێککه‌وتنێک كه ساڵى 2017 واژۆ كراوه حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ى داوه به ئیئتلافى پێرل پترۆڵیۆم و له بانكى ئه‌و ئیئتلافهدایه بۆ په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ى خورموز و زیادكردنى وه‌به‌رهێنانى.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران