ڕێژه‌ى به‌شداربوون له ده‌نگدانى گشتی چه‌ند ناوچه‌یێک ئاشكرا كرا/کاردانەوەکانی یەکێتی هەمبەر پڕۆسەی هەڵبژادرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر 6:00ى ئێواره، كۆتایی به پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى هات و ڕێژه‌ى به‌شداربووانیش له‌چه‌ند ناوچه‌یێک نزیكه‌ى 50% ده‌بێت.
کوردپرێس: به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، له سنوورى گه‌رمیان، ڕێژه‌ى به‌شدارى كردن له ده‌نگدانى گشتی، ته‌نها 47.2% بووه.
هاوكات له سنوورى هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک كه‌ناڵى كوردستان 24 بڵاوی كرده‌وه، له نێوان 52 بۆ 53% بووه.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتیی بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڕێوه چوو. كه‌مێک پێش ئێستاش، سه‌عدی پیره، گوته‌بێژى فه‌رمیى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان، ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و لە وەڵامیدا قوباد تاڵەبانی لێدوانەکەی سەعدی ئەحمەد پیرە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت هێشتا زووە هەڵویستی خۆمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژادرنەکان ڕابگەیێنین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران