هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی پۆستی سه‌رۆک كۆمار راگه‌یاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یێندراوێكدا، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆک كۆمار راگه‌یاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، پارتی و یه‌كێتی وه‌كوو دوو هێزی سه‌ره‌كی هه‌میشه به یه‌ک هه‌ڵوێستی، ده‌ستكه‌وته‌كانییان بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌ر له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، خه‌ریكه كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار یه‌كڕیزی كورد تێک ده‌دات و ده‌ڵێت: "به‌باشی ده‌زانم رێككه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر یه‌ک كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، له‌لایه‌ن هه‌موو نوێنه‌رانی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له به‌غدا ئه‌و كاندیده ده‌ستیشان بكرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران