خبر 2018-10-01 05:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای پاسداران وەڵامی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوازی دایەوە

بەشی ئێران/ کوردی- سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بە ژمارەیێک مووشەکى بالیستى بۆردومانى ئەو گروپەیان کردووە لە سووریا کە هێرشەکەى ئەهوازی ئەنجام دابوو.

کوردپرێس:

ئیدارەی ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانی ئێران لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا ڕایگەیاند بە پێنج مووشەک تۆپبارانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی کردووە کە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوازی ئەنجام دابوو.

سوپای پاسداران ناوی ئەو گرووپەی ئاشکرانەکردووە کە بۆردومانی کردوون و تەنها ئاماژەى بەوە کردووە کە ژمارەیێک سەرکردە و چەکداریان کوژراون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، موشەکەکان لە پارێزگای کرماشانەوە هاوێژراون و بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون و ئامانجەکانیان لە ناوچەى ئەلبوکەمالی سووریا پێکاوە.

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت کە حەفتەی ڕابردوو چوار چەکدار هێرشیان کردە سەر نمایشێکى سەربازیی ئێران لە شاری ئەهواز و هێرشەکەش چەند شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.