ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران داناخرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران دووپاتی كرده‌وه، سبه‌ی 30 ئه‌یلوول، كه هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان حسێن وته‌بێژی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگەیاند: پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن نابێته رێگر له‌به‌رده‌م هامشۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گه‌شتیارییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و ده‌روازه سنوورییه و هاوشێوه‌ی رۆژانی ئاسایی ده‌بێت.
سیروان حوسێن سه‌رجه‌م گه‌شتیار و بازرگانانی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێرانیشی ئاگادار كرده‌وه، ده‌توانن وه‌ک رۆژانی پێشوو كاری گه‌شت كردن و بازرگانی خۆیان له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنووریه ئه‌نجام بده‌ن.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران