فڕۆکەیێکی عێراقی لە نێوان کفری و خورماتوو کەوتە خوارەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕایگەیاند فڕۆکەیێکی سەربازی لە نێوان کفری و خورماتوو کەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال عەبدوڵا، بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ٢٩/٩/٢٠١٨، فڕۆکەیێکی سەربازی لە نێوان کفری و خورماتوو کەوتووەتە خوارەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو فڕۆکە سەربازییە ٦ سەرنشینی تێدا بووە و هیچ کەسێکیش بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانی لەدەست نەداوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە، فڕۆکە سەربازییەکە لە جۆری سیزنا کرڤان-ە و سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراقییە کە لە کەرکووکەوە بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان چووەتە ئاسمان و بەهۆی کێشەیێکی تەکنیکی بەشێوەیێکی ناچاری هەوڵی داوە بنیشێتەوە و کەوتووەتە خوارەوە.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران