سائیروون ناوی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ئاشكرا ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاكم زاملی سه‌ركرده له لیستی سائیروون ڕای‌گه‌یاند: پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی یه‌كلا بوووه‌ته‌وه.
حاكم زاملی ڕاشی‌گه‌یاند: ئێستا ته‌نیا ماوه‌ته‌وه كه سه‌رۆک كۆمار هه‌ڵبژێرێت و سه‌رۆک كۆماری نوێش عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی عێراق.
زاملی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر هیچ لایێک ئه‌ژمار ناكرێت و وه‌ک كه‌سایه‌تییێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رۆک وه‌زیران ڕاسپێراوه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانی له ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی بوووه.
ناوبراو گوتیشی که كاندیدكردنی به‌رێككه‌وتنی هه‌موو لایێک بوووه به بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی ڕێككه‌وتنه‌كه بخاته‌ڕوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران