هاوپه‌یمانیی بونیادنان: له‌باره‌ی که‌رکووک هیچ گه‌ره‌نتییێک به كورد نه‌دراوه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌دنان ئه‌سه‌دى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی بونیادنان به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: بابه‌تى که‌رکووک پرسێكی عیراقییه و هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانیی بونیادنان له‌باره‌ی یه‌کده‌نگی و یه‌کپارچه‌ییی خاکی ئه‌و وڵاته زۆر ڕوونه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ش که باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌ره‌نتى ڕاده‌ست كردنى كه‌ركووک به كورد دراوه گوتی: "پروپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى له‌پێناو پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییێكى سیاسى گه‌ره‌نتى سه‌باره‌ت به پارێزگاى كه‌ركووک دراوه به كورد ناڕاستن و هیچ ڕێككه‌وتن و واژۆ و گه‌ره‌نتییێکی كۆتایى بوونى نییه".
هه‌روه‌ها عه‌دنان ئه‌سه‌دى ڕوونی کرده‌وه که هاوپه‌یمانیی بونیادنان به بێ بوونى هیچ گوشار و مه‌رجێک، به شێوه‌ی یه‌کسان و یه‌ک بۆچوونى نیشتمانیى عێراقى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا گفتوگۆ ده‌كات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران