هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له شه‌ڕی دژ به داعش هه‌زار و 114 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که له مانگی ئابی ڕابردوودا و به‌بێ مه‌به‌ست 53 هاووڵاتی مه‌ده‌نی دیكه كوژراون و به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی كه له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی داعش و له ساڵی 2014وه له عێراق و سووریا كوژراون گه‌یشتوووه‌ته زیاتر له هه‌زار و 114 كه‌س.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه که له مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا و له كاتی هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر كارگه‌یێكی دروست كردنی ته‌قینه‌وه و سه‌نته‌رێكی كۆنتڕۆڵ كردنی ڕێكخراوی داعش له نزیک شاری مووسڵ 20 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش راشیگه‌یاندوووه که به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی و هێرشه‌كانیان به وردی ئه‌نجام ده‌ده‌ن تاوه‌كوو خۆیان به دوور بگرن له زیان گه‌یاندن به هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ژێرخانی ئابووری.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ئاماره‌ی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه زۆر كه‌متره له‌و ئاماره‌ی كه ساڵانه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران