سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی تورکیا كۆ بوووه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکدا نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كرده‌وه که "حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزی تورکیا له عێراق کۆ بوووه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ر دوو وڵات و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کردوووه".
به‌پێى به‌یاننامه‌که حه‌لبوسی ڕایگهیاندوووه که گه‌لی عێراق له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به دۆسته‌کانی هه‌یه به‌تایبه‌ت له بواری ئابووری و وه‌به‌رهێنان بۆ ئاوه‌دانی و دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستی کارکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ دۆسیه‌ی ئاو له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ر دوو وڵات و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریيه‌کانى وڵاتاندا.
لای خۆیه‌وه فاتیح یه‌ڵدز ڕایگهیاندوووه که تورکیا له پاڵ گه‌لى عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه و ته‌نانه‌ت پشتیوانیشی ده‌بێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران