بانگه‌وازی 7 وڵات بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌ی ده‌ستووری له سووریا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه که وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، میسر، سعوودیه و ئۆردۆن له نیۆیۆرک كۆ بوونه‌ته‌وه و داوای هه‌نگاوی پێویستیان كردوووه به زووترین كات له سووریا بۆ هاندانی ڕێگه‌چاره‌یێكی سیاسی.
ڕاگه‌یێندراوه‌که جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه كه بۆ كۆتایی هێنان به پێكدادانه‌كانی سووریا ئیراده‌یێكی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتوووه که "چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ جه‌نگی سووریا نه‌ک چاره‌سه‌ری سه‌ربازی".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌ده‌ن ته‌نها ده‌بنه هۆی زیادكردنی مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه‌كه به ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران