مانشێتی کوردی ڕۆژنامه‌یێکی ئه‌ڵمانی: ئه‌ردۆغان به‌خێر نه‌یێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ى ئه‌ڵمانیای نوێ (Neues Deutschland) به مانشێتى کوردی سه‌رنجی خسته سه‌ر گه‌شته‌که‌ى ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ ئه‌ڵمانیا که ڕۆژی هه‌ینی 28ی ئه‌یلوول له شاری به‌رلینى پایته‌خی ئه‌ڵمانیا ده‌ستى به دانووستانه فه‌رمییه‌کان کرد.
ڕۆژنامه‌که به مانشێتى "ئه‌ردۆغان به‌خێر نه‌یه‌یت" چاپ و بڵاو کرایه‌وه و له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوووه که ئه‌ردۆغان له ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن زۆربه‌ى لایه‌ن و ڕێکخراوه‌کان، ئۆپۆزسیۆن و هاووڵاتییانه‌وه که‌سێکى په‌سه‌ندکراو نییه و قبووڵی ناکه‌ن.
ڕۆژنامه‌که تاوانه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌ردۆغانى له کوردستان و تورکیا به‌بیرخستوووه‌ته‌وه و ڕه‌خنه‌ى له‌وه گرتووه که سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌سه‌ر فه‌ڕشی سوور له ئه‌ڵمانیا پێشوازیى لێکراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران